فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ٢ گەنجی رۆژهەڵاتیان شەهید کرد

٢٩ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی خواکورک ٢ گەنجی کوردیان کوشت، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

٢٩ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی خواکورک ٢ گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کوشت بە ناوەکانی فاخر تازەوارد (٣٥) ساڵان و رەشید پیرۆتی (٣٦) ساڵان کە خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

بە پێی زانیاریەکان ئەو دوو گەنجە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری چووبوونە ناوچەکە. بە شەو بە هۆی ئەوەی هەوا سارد بووە ئاگریان کردووەتەوە و فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر ئەو گەنجانەیان بوردومان کردووە و هەردوویان گیانیان لەدەستداوە.

بە هۆی سەختی رێگا و ئاسیبوونی شاخەکان و ساردی کەشوهەواوە دوای چوار رۆژ توانراوە تەمری ئەو گەنجانە بهێنرێنەوە و بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی ناوچەکە، تەرمەکان بە خاک سپێردراون.

زانراوە کە هەر دوو گەنجەکە خێزاندار بوون و هەر یەکێکیان باوکی ٣ منداڵ بوون.

ز.ش